هێمن میرانی: كوردایه‌تی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه ته‌زویر به پێشمه‌رگه نه‌كه‌یت و سێ مانگ جارێك چۆڕه موچه‌یه‌كی بده‌یتێ (سبه‌ی): هێمن میرانی، ره‌خنه له به‌كارهێنانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌گرێت له‌لایه‌ن پارته فه‌رمانڕه‌واكانه‌وه بۆ مه‌به‌ست و ئامانجی تایبه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابینبكرێت و به دامه‌زراوه‌یی بكرێن و ده‌ڵێت "كوردایه‌تی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه چیتر ته‌زویر به پێشمه‌رگه نه‌كه‌یت و سێ مانگ جارێك چۆڕه موچه‌یه‌كی بده‌یتێ، ئه‌وه‌یه داموده‌زگا دروست بكه‌یت و وه‌لائی نیشتیمانی لای هێزی چه‌كدار په‌ره پێبده‌ی و بیكه‌یته هێزێكی نیشتیمانی نا سیاسی". هێمن میرانی، مامۆستای زانكۆی سۆران و خوێندكاری دكتۆرا له له حوكمڕانی و سیاسه‌ت، له وتارێكدا كه له‌به‌شی وتاری سایتی (سبه‌ی) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به دۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پێویستی پرۆسه‌ی به داموده‌زگایی ده‌كات له كوردستان و نوسیویه‌تی "چاككردنی ئه‌م دۆخه به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی نیشتیمانی گه‌وره‌یه، كوردایه...
Posts
Showing posts from January 18, 2014
- Get link
- X
- Other Apps
مه‌ترسیه‌کانی هێزی چه‌کداری حیزبی هێمن میرانی یه‌کێک له ئیشه‌کانی توێژینه‌وه‌که‌م ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی به داموده‌زگایی کردنه له کوردستان. هه‌ڵبه‌ت بۆ بابه‌تی له‌م جۆره ناکرێ باسی ده‌زگاکانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس نه‌که‌ی. بۆ من وه‌کو توێژه‌رێکی کورد کارێکی ئاسانه که تێ بگه‌م دۆخی داموده‌زگا له کوردستان چۆنه! بۆ من ئاسانه که تێ بگه‌م راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و دو ئیداره‌یی دروستی کرد پێویستی به دڵسۆزی، ئازایه‌تی و ئیراده‌ی سیاسی گه‌وره، نیشتیمانپه‌روه‌ری و وازهێنان له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی، تێگه‌یشتن له بایه‌خی داموده‌زگا و مه‌ترسی به سیاسی کردنی چه‌کدار و چه‌ندین پیداویستی دیکه هه‌یه، که جێی داخه له ئێستای کوردستان و له‌نێو بازنه‌ی حوکمڕانیدا لایه‌نگری که‌م و نه‌یاری زۆره. ئێمه هێشتا له پرۆسه‌ی رێکخستن و یه‌کخستن و ب...