
ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى - ده‌وڵه‌ت هێمن میرانى فۆكۆیاما له كتێبى بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى له سێ سه‌به‌ته ره‌گه‌زه‌كانى سیستمى سیاسى جیاده‌كاته‌وه. به‌لاى ئه‌و، ئه‌و سێ ره‌گه‌زه له پێداویستیه هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ر سیستمێكى سیاسین كه تواناى ئیشكردن و گه‌شه كردنى هه‌بێ. ره‌گه‌زه‌كان بریتین له ده‌وڵه‌ت، رۆڵى قانون، و حكومه‌تى به‌رپرسیار. یه‌كه‌م، ده‌وڵه‌ت: فۆكۆیاما به وردى ده‌چێته بنج و بناوانى ئه‌و تیۆرانه‌ى باس له سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت چه‌ندین تیۆرى جۆراوجۆر هه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌ره‌تاكانى دروست بوونى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ هۆكارى جۆراو جۆر به بێ ئه‌وه‌ى هیچ كامیان به‌ڵگه‌ى باوه‌رِ پێهێنه‌ریان له لا بێ. بۆ نمونه تۆماس هۆبز له رێى تیۆرى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤه‌كان به هۆى درِه‌ندییان له قۆناغى سروشتى و ژیانى پێش دروست بوونى ده‌وڵه‌ت، ناچار بوون سنوورێك بۆ یه‌كترى دابنێن و چیتر خوێنى یه‌كترى نه‌رێژن....