
ئاماژه‌كانى گه‌نده‌ڵى و راپۆرته‌كانى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى هێمن میرانى* ساڵانه رێكخراوێكى نا حكومى نێوده‌وڵه‌تى به ناوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى Transparency International كه باره‌گاى سه‌ره‌كى له (به‌رلین)ه راپۆرتێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌كى زۆرى وڵاتانى دونیا له رووى تێگه‌یشتن له ئاستى گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتیدا ریز به‌ند ده‌كات. به‌شێك له میدیاكانى دونیا به گشتى و میدیاكانى كوردستان به تایبه‌ت به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ى گه‌وره له كاتى راپۆرت نوسین ده‌رباره‌ى ئه‌و راپۆرته ساڵانه‌ى ئه‌و رێكخراوه و وه‌كو پۆلێنبه‌ندى له گه‌نده‌ڵترینه‌وه تا پاكترین وڵاتى دونیا ئاماژه بۆ ئه‌و راپۆرته ده‌كه‌ن. له كاتێك ئه‌م راپۆرته وه‌كو له ناوه‌كه‌یدا دیاره كه بریتیه له پێرِستى تێگه‌یشتنى گه‌نده‌ڵى Corruption Perception Index ئاماژه‌یه بۆ تێرِوانینى پیاوانى كار و ده‌سته‌بژێرى وڵاته‌كان ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى له كه‌رتى گشتیدا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به سروشتى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌یه كه تواناى پێوانه‌كردنى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه...