
دیمانه‌ى گۆڤارى شه‌پۆڵ لە گەڵ هێمن میرانی شەپۆڵ/ بۆچى یه‌كێتى تووشى پاشه‌كشه‌یه‌كى به‌رچاو بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه و بوو به حزبى سێیه‌م؟ هێمن میرانى: به بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه دووچارى پاشه‌كشێ نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25 ى ته‌موزى 2009 یه‌كێتى به جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا و دروستكردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى به‌سه‌ر هات كه له‌م هه‌ڵبژاردنه ئاكامه‌كانى ده‌ركه‌وتن. گۆران له‌سه‌ر لاشه‌ى یه‌كێتى له هه‌ڵبژاردنى پێشوو 25 كورسى پارله‌مانى برد، یه‌كێتیش له به‌شى پارتى كورسیه‌كانى خۆى به ده‌ست هێنا چونكه ئه‌و كات پارتى و یه‌كێتى به یه‌ك لیستى هاوبه‌ش بوون و سیستمه‌كه‌ش داخراو بوو، واته نه‌زانرا حه‌جمى راسته‌قینه‌ى پارتى و یه‌كێتى چه‌نده. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به رێژه‌یى هه‌ر حزبێكى خسته سه‌ر حه‌جمى راسته‌قینه‌ى خۆى. بۆیه به بڕواى من یه‌كێتى له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌دۆڕاوه، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگانه‌ى هێناوه كه ده‌بوایه له 2009 به هۆى جیابوونه‌وه‌ى باڵى نه‌وشیروان مسته‌فا بیهێنابوایه. شەپۆڵ/ غیابى مام جه‌لال تا چه‌ند رۆڵى هه‌بووه...