Posts

Showing posts from February 15, 2016

چاکسازی

هێمن میرانی ئەگەر خاوەنی ئەو هەموو خەڵکە چاکەکار و چاکسازیخوازە بوینایە بۆ بە ئەمڕۆ دەگەیشتین. ئەگەر دامودەزگاکانی چاودێری کارا نەکرێن، دەنگۆکانی چاکسازی تەنیا وەکو ئامرازی گۆڕینی دەرفەت و کاراکتەرەکانی گەندەڵین لە ئەلفەوە بۆ با دەمێننەوە. بە مانایەکی دیکە عەلی تا ئەمڕۆ گەندەڵ بووە، لەمەولا دەرگا بۆ وەلیش دەکەنەوە بێتە بازاڕەوە. دەیان ئەزموونی لەم جۆرە لە دونیادا هەن و دۆخی خۆشمان لە دوای پرۆژەکانی چاکسازی لە ٢٠١١ ئەو راستیەمان پێ دەڵێن. بۆیە لە جیاتی لێژنە و لێژنە کاری، پارلەمان کاراب کەنەوە و دەرفەت بدەن دەزگای نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی و لێژنەکانی پارلەمان و دادگاکان گەندەڵەکان پۆڵێن بکەن و سنوورێک بۆ ئەو دۆخە دابنێن. سەرۆک و سەرۆک حزبەکان و مەکتەب سیاسییەکانیان تەنیا دەتوانن پاڵپشتی ئەو پرۆسەیە بکەن، هەڵبەت تا ئەمڕۆ ئەوان گەورەترین رێگری بەردەم چاکسازی بوونە لە کوردستان، بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ. درەنگ نیە کوردستان بخرێتەوە سەر رێگەیەکی دروست..

داهێنان لە خانەنشینیدا

هێمن میرانی لە گەڵ سەرپەرشتیارەکەم باسی قەیرانی دارایی کوردستانمان دەکرد، زۆر پێی سەیر بوو کە چۆن دەکرێ وەزیر و پارلەمانتار و بەڕێوەبەری گشتی و وەکیل وەزیر پێش گەیشتن بە تەمەنی خانەنشینی بە موچەیەکی قەبەوە خانەنشین بکرێن. تەنانەت حزبەکان فێر ببوون حیلەی شەرعیان دەکرد و لە دوو ساڵی تەمەنی پارلەماندا ژمارەیەک پارلەمانتار دەستیان لە کار دەکێشایەوە و خانەنشین دەکران و ژمارەیەکی نوێ دەچوونە شوێنیان بۆ ئەوەی ئەوانیش خانەنشین ببن. سەرکردایەتی حزبەکان لە نێو خۆیان دەیانکرد ە شەر بۆ ئەوەی کێ لە پشکی حزبەکەی ببێتە وەزیر یان پارلەمانتار بۆ ئەوەی ژیانی تا هەتا هەتایە تەئمین بێ!! ئەمە تەنیا گاڵتە جاڕییە تەمەنت سی ساڵ بێ خانەنشین بکرێی!!!! ئەو بەڕێزانە دوای ئەزموونیان دەبنە کەسایەتی و دەتوانن لە رێگەی دیکەوە خۆیان بژیەنن نەک لەسەر حسابی داهاتی گشتی. فەرموون سەیر بکەن کەسانی وەکو تۆنی بلێر و کۆفی ئەنان و جیمی کارتەر و چەندینی دیکە ئەمڕۆ لە دونیادا وەکو کەسایەتی لە چەندین بواردا رۆڵ دەگێڕن و داهاتی باش کۆ دەکەنەوە، کەسیشیان لەسەر داهاتی گشتی وڵاتەکەیان تەمبەڵ تەمبەڵ دانەنیشتوون.. ئەو بەڕێزانەی لا...