د. هێمن میرانى: دەبێت لە بەغدا بین بە پشوودرێژییەوە کار بۆ جێبەجێکردنی دەستوور بکەین
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت د. هێمن میرانى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دیمانه‌یه‌كى كورتى نوچه‌نێت باس له چه‌ند پێشهاتێكى سیاسى كوردستان ده‌كات و له به‌شێكى قسه‌كانى ده‌ڵێ، " هەرێمی کوردستان نەک تەنیا بۆ کوردانی پارچەکانی دیکە قیبلەی سیاسییە، بەڵکو بۆ نەیار و ئۆپۆزیسیۆنەکانیش بەو چاوە سەیر دەکرێت" ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكى جه‌هه‌په سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، ئەمجارە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا هەوڵدەدات لە هەرێمی کوردستان نزیک ببێتەوە، بە بڕوای ئێوە هۆکار چییە ؟ هێمن میرانی: هاوکێشەی ناوخۆیی سیاسی تورکیا گۆڕانی بەسەردا هاتووە. حزبی فەرمانڕەوا( پارتی دادوگەشەپێدان) لەماوەی ڕابردوودا هەڵەی زۆری ناوخۆیی ئەنجامداوە کە ئاشتی کۆمەڵگەیی لەنێو پێکهاتە سەرەکییەکانی تورکیای بە تەواوی شێواندووە و دۆخەکەی بۆ دواوە گەڕاندۆتەوە. پێشبینییەکان لەسەر ئاک‌پارتی ئەوە بوو کە دەتوانێت لە ڕێگه‌ی پڕۆژەی ئاشتییەوە دۆزی کورد لە دۆزێکی ئەمنی ناونراو بە تیرۆر بکاتە دۆزێکی سیاسی و یاسایی و کرانەوەی گەورە ڕوو بدات. بە داخەوە ئەو پرۆسەیە وەستاو...