Posts

Showing posts from November 14, 2016

بۆ خەڵک هاوار بۆ بەغدا دەبات؟

هێمن میرانی نە ئەنفال، نە کیمیاباران، نە مالیکی و نە داعش نەیانتوانی وا لە خەڵک بکەن کە بەغدا بە چارەسەر بزانێ بۆ کێشەکانی، تەنیا نوخبەیەکی نەوتفرۆشی بێ باک لە ژێر چادری ئەزموونی خۆماڵیدا و لە پەنای بە خۆماڵیکردنی نەوت و سەربەخۆیی ئابوریدا، ئەوەندە خەڵکیان برسی کرد، ئەوەندە خەڵکیان بێ بەها کرد، خەڵک ناچار بێ داوای هاوکاری لە بەغدا بکات. ئێ کاکە فەشەلتان هێناوە و واز بێنن!!!! فەشەل عەیب نیە چونکە بەرهەمی کۆمەڵێک هۆکاری خودی و بابەتیە، بەڵام ئەو بێ باکییەی ئێوە و سەیریکردنی ژیانی خەڵک و گیرفانی بەتاڵی خەڵک بە چاویلکەی سیاسی شەرمێکە سنووری نیە. کاکە تێ بگەن خەڵک برسیەتی، کوردایەتی بە سکی برسی ئەو کاتە دەکرا کە خەڵک متمانەی بە ئێوەی دەسەڵاتدار هەبوو، ئێستا ئێوە بەلای خەڵک گروپیکی مافیایی نەوتفرۆشن و خوێنی خەڵک دەمژن. پێت خۆشە یان نا، ئەمە واقیعەکەیە