
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان به‌شى ناوخۆیی هێمن میرانى له كوردستان به‌شى ناوخۆیی له لایه‌ن زانكۆوه بۆ قوتابیان دابین ده‌كرێ، به‌شه ناوخۆییه‌كانى كورِان و كچان نارِواننه سه‌ر یه‌كترى، به‌ڵكو هى كچان هه‌میشه دیواره‌كانیان به‌رزتره، پرسگه و پۆلیسه‌كانیان ده‌بێ توندتربن. له‌و كه‌شه‌وه هاتینه ناو دونیایه‌كى دیكه. به‌شى ناوخۆیی لێره پره له شتى نامۆ و نوێ بۆ ئێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتى. جارێ هه‌ر له‌وه ده‌ست پێ بكه كه نه پرسگه هه‌یه و نه حه‌ره‌س، ئه‌وه‌ى هه‌یه ئۆفیسێكى پۆلیسه كه پۆسته‌كانى قوتابیان دێته ئه‌وێ، هه‌روه‌ها بۆ بارێكى له ناكاو یان پێداویستیه‌كى ئه‌منى په‌ناى بۆ ده‌بردرێ.كچ و كورِ به یه‌كه‌وه‌ن و هه‌ر یه‌كه و ژوورى خۆى هه‌یه، له هه‌ندێ شوێن چێشتخانه‌ى هاوبه‌ش هه‌یه بۆ پێنج تا هه‌شت قوتابی و له هه‌ندێ شوێنى دیكه ته‌نانه‌ت حه‌مام و تۆیلێتش هاوبه‌شه. ئێمه وا فێر نه‌بووین كه هه‌موو شتمان تێكه‌ڵ بێ، بۆیه لایه‌نى كه‌م ئه‌و به‌شه ناوخۆییانه‌مان هه‌ڵبژارد كه ژوورى نوستن و حه‌مام و تۆیلێتى سه‌ربه‌خۆى خۆتت هه‌یه و ته‌نیا ...