
ده‌وڵه‌تدارى له دیدی فۆكۆیامادا... حكومه‌تى به‌رپرسیار هێمن میرانى سێیه‌م پایه‌ى سیستمى سیاسى، له پاڵ ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون كه له وتاره‌كانى پێشوو باس كران، بریتیه له بوونى حكومه‌تێكى به‌رپرسیار. فرانسیس فۆكۆیاما له كتێبى " بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى" ده‌رباره‌ى حكومه‌تى به‌رپرسیار - Accountable government ده‌ڵێ " بوونى حكومه‌تى به‌رپرسیار ماناى ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌وان به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكه‌ى كه سه‌ركردایه‌تیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌وان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان" . خه‌بات 2014/12/29 فۆكۆیاما ده‌ڵێ له مێژوودا به رێگه‌ى جۆراوجۆر كار بۆ هێنانه كایه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێكى به‌رپرسیار كراوه. بۆ نمونه له شارستانێتى چین و ئه‌و وڵاتانه‌ى له ژێر كاریگه‌رى فه‌یله‌سوفى ناودارى چینى كۆنفۆشیوس دا بوون، ئه‌م پرسه وه‌كو پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یی و ئه‌خلاقی سه‌یر كراوه. له‌م وڵاتانه‌دا میره‌كان وا په‌روه‌رده ده‌كران كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بكه‌ن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیه‌كا...