
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلستان Where are you from ? هێمن میرانى یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ى كه هه‌موو قوتابیه‌كى كورد لێى كراوه و جیاواز له قوتابیانى دیكه پێویستى به روونكردنه‌وه و قسه‌كردنى زیاتر هه‌بووه ئه‌و دێره ئینگلیزیه‌ى سه‌ره‌وه‌یه، خه‌ڵكی كوێى؟ قوتابیانى كوردستان كاتێك ده‌ست به كۆرسى زمان ده‌كه‌ن، یان به‌شدارى هه‌ر چالاكیه‌كى ئه‌كادیمى ده‌كه‌ن یان ته‌نانه‌ت كاتێ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كى دیكه یه‌كتر ده‌ناسن، پێویستیان به‌وه هه‌یه زیاتر بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان روون بكه‌نه‌وه كه كوردستان كوێیه؟ كه‌وتۆته چ به‌شێكى گه‌ردوون! به‌شى زۆرى ئه‌و براده‌رانه‌ى من بینیوومن و ناسیوومن تا ناچار نه‌بووبن نه‌یانگوتووه خه‌ڵكى عێراقن. هه‌موومان گوتوومانه خه‌ڵكى كوردستانین. كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نازانێ كوردستان كوێیه، هه‌ندێ گوتوویانه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست Middle East ه و دراوسێى توركیایه، هه‌ندێكی دیكه ناسنامه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو خۆى كه هه‌رێمێكى فیدراڵى نیمچه سه‌ربه‌خۆیه له عێراق باس ده‌كه‌ن. ئه‌م پرسیاره‌ى سه‌ره‌وه قوتابیانى كوردى هانداوه ك...