
یادەوەرییەکانی ئینگلستان هێمن میرانی ئەم ناونیشانە گۆشەیەکی هەفتانەیە و لە رۆژنامەی خەبات هەموو چوارشەمەیەک بڵاو دەبێتەوە... گۆشەی یەکەم یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان به‌رایی هێمن میرانى به‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌ى ئێستا، ته‌نیا توركیا و ئه‌رده‌نم بینیى بوو، ئه‌ویش بینینێكى ئاوا نا كه شاره‌زاییم بداتىَ. بۆ گه‌نجێكى وه‌كو من كه بۆ خوێندن له سێپته‌مبه‌رى 2011 ه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیی كوردستان هاتومه‌ته به‌ریتانیا، مانه‌وه لێره پرِه له ئه‌زموون و بینینى شتى نوێ. هێشتا له نیوه‌ى رێگاین و زۆر شتى دیكه ماوه بیبینین و ئه‌زموونى بكه‌ین. شته‌كان به جۆرێك جیاوازن كه دیدمان بۆ زۆر شت ده‌گۆرِێ، بیركردنه‌وه‌ى پێشوومان له ژیان لێره، روانینمان بۆ زۆر بابه‌ت پێویستى به پێداچوونه‌وه ده‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى ئه‌و خوێنه‌رانه بكه‌م كه هێشتا بۆ ژیان رێ‌یان نه‌كه‌وتۆته ئه‌وروپا به گشتى و به‌ریتانیا به تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ى ته‌نیا له رێى شاشه‌كانى ته‌له‌فزیۆنه‌وه یان به زۆر باش یان به زۆر خراپ ئاشناى ئێره‌ن، به پێویستم زانى گۆشه‌یه‌كى له‌م جۆره له رۆژنا...