
عەرەب ومالیکی و مافی چارەنووس هێمن میرانی بۆ بەشی باکگراوندی مێژووی کوردستان لە تێزی دکتۆراکەم خەریکی خوێندنەوەم دەربارەی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژوو. نوسەرێکی ئینگلیز باس لەو کاتە دەکا کە بەریتانیا پشتی کردە بەڵێنەکانی بۆ دروست کردنی کیان بۆ کورد و ویلایەتی موسڵێ بە عێراق لکاند. ئەو نوسەرە دەڵێ ئیدارەی بەریتانیا مەترسیان هەبوو کە سەردارە عەرەبەکان لە عێراق رێزی تایبەتمەندییە نەتەوەییەکانی کورد نەگرن و سەرکوتیان بکەن. ئێرە شوێنی ئەو باسە نیە. ئەوەم بۆیە بیرکەوتەوە چونکە نوری مالیکیم بینی چەند بە لەخۆ بایی بوونەوە دەڵێ " شتێک نیە ناوی مافی چارەنووس بێ". هەڵبەت ئەم قسەیە لە لایەک جێی پێکەنینە، چونکە ئەوە پرەنسیپێکی نێودەوڵەتیە و ئیشی مالیکی نیە نە بیبەخشێ و نە لە کەسیشی زەوت بکا، لە لایەکیش جێی نیگەرانیە کە ئەو بەڕێزە لە ژێر ئەو هەموو فشارە ناوخۆییەی عێراق هێشتا وا خۆی لە پێگەی هێز دەبینێ و شتێک رەت دەکاتەوە کە لە بنەڕەتدا مافی ئەوەی نیە قسەی لێ بکا. هەرچەندە پێ دەچێ بەیانی پێشوازی بکرێ لە هەولێر، بەڵام من سەرۆکی هەرێم بم، بەیانی وا وەڵامی دەدەمەو...