
شان و ملی سه‌رۆکی حکومه‌ت نه‌رم بکه‌ن هێمن میرانی لاسه‌نگی سیستمی سیاسی له بیست ساڵی رابردووی هه‌رێمی کوردستان دۆخێکی دروست کردووه که حکومه‌ت له دوو کاتدا پارله‌مانی له بیر بووه، له‌و کاته‌ی متمانه‌ی پێ ده‌درێ و له‌و کاته‌ش که بودجه‌که‌ی بۆ په‌سند ده‌کا. بۆیه هه‌میشه ئه‌و ژماره که‌مه‌ی سه‌رۆکه‌کانی حکومه‌ت که له‌و ماوه‌یه هاتوون و چوون، هاتنه پارله‌مان بۆ گفتوگۆ و را گۆڕینه‌وه به کارێکی ئاسان نابینن. ئه‌مه وه‌کو ئه‌رکێکی ئاسایی سه‌یر ناکه‌ن به قه‌د ئه‌وه‌ی ته‌نیا بۆ دۆخی نا ئاسایی به پێویست ده‌زانرێ، ئه‌مه‌ش چونکه له‌سه‌ر ئه‌وه رانه‌هاتوون که ده‌زگایه‌کی دیکه هه‌یه چاودێریان ده‌کا، خه‌ڵکانێکی دیکه هه‌ن که ناویان پارله‌مانتاره و ده‌توانن چاودێری کاره‌کانیان بکه‌ن و تا ئه‌ندازه‌ی متمانه لێ سه‌ندنه‌وه و حکومه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌ستیان ده‌ڕوات. دانیشتنێکی پارله‌مانی کوردستان به به‌شداری سه‌رۆکی حکومه‌ت سیستمی سیاسی ئێمه له گه‌شه کردنه، گۆڕانی هاوکێشه سیاسییه چه‌قبه‌ستووه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی که سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مان و...