
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلیستان وێڵز هێمن میرانى له ئێستادا ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێ شانشینى یه‌كگرتوو United Kingdom كه به كورتكراوه‌ى UK ده‌نووسرێ و هه‌روه‌ها پێشى ده‌گوترێ به‌ریتانیا Britain ، پێك هاتووه له چوار وڵات كه بریتین له ئینگلته‌را، سكۆتڵه‌ندا، وێڵز و ئێرله‌نداى باكور له گه‌ڵ هه‌ندێ دوورگه‌ى بچووك. وێڵز یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى نزیكه‌ى هه‌زار ساڵه له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه داگیركراوه، له ئێستادا شازاده‌ى وێڵز چارلسه كه كوڕه گه‌وره‌ى شاژن ئیلیزابێسى دووه‌مه و له دواى دایكى ده‌بێته پادشاى به‌ریتانیا. وێڵز، حكومه‌ت و پارله‌مان و ئاڵا و زمانى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و زمانه‌كه‌ى خۆیان كه پێى ده‌گوترێ وێڵش زمانى یه‌كه‌مى ره‌سمیه له پاڵ زمانى ئینگلیزى.له كێبڕكێ له گه‌ڵ زمانى ئینگلیزى كه دواى داگیركردنى وێڵز بووه زمانى به‌كارهێنان، زمانى وێڵش زۆر لاواز بووه و ته‌نیا %19 ى دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ى قسه‌ى پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ى دواییدا حكومه‌تى وێڵز بایه‌خى تایبه‌ت به زمانى وێڵشى ده‌دات و ده‌كیومێنته ره‌سمیه‌كان و تابلۆكان ب...