قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم
هێمن میرانی تاکە چارەسەری واقیعی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دۆخی ئێستا هەموارکردنی قانونی سەرۆکایەتی هەرێمە، چونکە ئەگەر پرۆژەی دەستوریش ئامادە ببێ ناتوانرێ بخرێتە راپرسیەوە. واتە ماوە و نەماوە یەک دەرگا ئەویش هەمواری قانونی سەرۆکایەتی هەرێمە. لایەنەکانی دیکە پرۆژەی خۆیان پێشکەش کردووە، ماوە پارتی. پارتی لەو کۆبوونەوانەی هەوڵ دەدات رەزامەندی وەرگرێ بۆ مانەوەی بارزانی بۆ دوو ساڵی دیکە. پێ ناچێ حزبەکان هیچ کامیان کێشەی جددیان لەمبارەیەوە هەبێ. دەمێنێتەوە چۆن مانەوەیەک و بە چ دەسەڵاتێک و لە بەرامبەر بە چی؟ پارتی پێ دەچێ حەزی لەوە بێ وەکو ٣٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٣ قانونێکی دیکە دەربچێ و بارزانی بە دەسەڵاتەکانی ئێستای دوو ساڵی دیکە بمێنێتەوە بە بێ دەستکاری کردنی قانونی سەرۆکایەتی هەرێم کە سیستمی سیاسی هەرێمی گۆڕیووە بۆ جۆرێک لە سیستمی نیمچە سەرۆکایەتی. کۆبوونەوەی پارتی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە تێکۆشانە لە پێناو ئەو ئامانجە کە هاتنە دی زەحمەتتر بووە لە ٢٠١٣ بە تایبەت کە هەر لایەنە و ترسی لە لایەنگرانی خۆی هەیە و یەکێتیش وا خۆی نمایش دەکات کە باجی گەورەی داوە بە هۆی ٣٠ حوزەی...