شکات لە ئاری هەرسین و هاوشێوەکانی بکەن

هێمن میرانی دوو ئیدارەیی ئەزموونێکی خراپ و ناخۆش بوو، لە راستیدا بەشێکی زۆری ئەو کێشانەی ئەمڕۆی کوردستان لێکەوتەی ئەو دابەشکارییەن، رەنگە ئێرە شوێنی هەڵسەنگاندنی ئەو دۆخە ناخۆشەی ئەوسا نەبێ. تەنیا سەرنج بە لای من کە گرنگ بوو ئەوەیە کە هەندێ بەڕێز بۆ هەر مەبەستێک بێ بە ئاشکرا بانگەشە بۆ گەڕانەوە بۆ بازنەی یەکەم، دابەشکردنەوەی کوردستان بۆ دوو زۆنەکەی جاران دەکەن، راستە کە هێشتا کوردستان لە جومگە گرنگەکانی حوکمڕانیدا یەک هەرێم نیە، بەڵام لایەنی کەم هەنگاوی باش نراوە بۆ بەهێزکردنی دامودەزگاکان.. بە رای من رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دەزگاکانی لێپرسینەوە دەبێ شکات لە هەر بەڕێزێک بکەن بە هەر ناوێکەوە بێ، بە تایبەت کە خاوەن پلە و پۆست بێ و بە ئاشکرا بانگەشەی دابەشکردنەوەی کوردستان بکات. دەیان قانون لە کوردستان هەیە کە هەڵگرانی ئەو جۆرە بیرە سزا بدات، بە تایبەت کە بە ئاشکرا بانگەشە بکەن و تەنیا لە هزری خۆیاندا نەیهێڵنەوە. بانگەشە کردن بۆ دوو ئیدارەیی مەترسی خستنە سەر ئاسایش و سەروەری هەرێمی کوردستان و بڵاوکردنەوەی ترسە لە لای خەڵک، کە بە قانون ئەمانە تاوان...