نا كارایى داموده‌زگاكان هێمن میرانی له دوای ڕووداوه‌كانی 17 شوبات، دۆخێك له كوردستان دروست بووه كه گه‌وره و بچووك، به‌رپرس و كاسب پێوه‌ی مه‌شغول بوون، هه‌ر یه‌كه و به جۆرێك گوزارشتی لێ ده‌كات و هه‌ر لایه‌نێك به جۆرێك هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌دات، له‌و به‌رواره‌وه سه‌دان پرۆژه و خاڵ و گوتار و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ریمان بیست، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی نه‌بێ له شه‌ش مانگی ڕابردوو هێنده‌ی قسه و به‌ڵێن دراوه، هێنده به جددی ده‌ستنیشانی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان نه‌كراوه و كاری جددی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌نراوه. من به بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو خاڵ و پرۆژه و گوتارانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو پێشكه‌ش كراون، هه‌وڵ ده‌ده‌م په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ندێ له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان دابنێم. به بڕوای من یه‌كێك له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كوردستان لاوازی بونیاد سیستمی حوكمڕانییه، ئێمه نه‌ك نه‌مانتوانیووه داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی كوردستان بونیاد و به‌هێز بكه‌ین، به‌ڵكو تائێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كوردستان و قسه له‌سه‌ر كردنیان به‌سه‌ر داموده‌زگا نی...
Posts
Showing posts from January 23, 2013