Posts

Showing posts from July 8, 2015

دەزانن بۆ دوو ئیدارەیی ماوە؟

Image
لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی دوو ئیدارەکەی پێشووی کوردستان، زۆنی زەرد و سەوز دەستی پێکرد. تێکەڵکردنەوە پرۆسەیەکی خاوی بێ پلان بوو، پرۆسەیەک کە هیچ جۆرە پلە بەندیەکی زەمەنی و چاودێریەکی گشتی و دامودەزگایی بەسەرەوە نەبووە بە هۆی نا کارایی دامەزراوە نیشتیمانیەکانی وەکو پارلەمان و دەزگاکانی چاودێری. ئەو رێکخستن و یەکخستنەوەی ئیدارە لە کوردستان لە هیچ جێگەیەکی پرۆسەی گواستنەوە یان قۆناغی رێگوزەر Transition جێگەی نابێتەوە بە هۆی بێ پلانیەوە.  بۆیە لەوساوە لە بری تێکەڵکردنەوەی ئیدارە بە فیعلی، دەسەڵات و داهاتی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتی دابەشکرا. لەوساوە بە کەیفی خۆیان و بە رێکەوتن خەڵکی خۆیان لە دامەزراوەکانی دامەزراند تا ئەندازەی حکومەتیان وەکو باڵۆن هەڵاوسان. بە کەیفی خۆیان ئەوەی ویستیان بە وەزیر و عەقید و بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار دایانمەزراند. بە ئارەزووی خۆیان پارەی گشتیان بۆ دامەزراندنی میدیای گەورەی حزبی تەرخان کرد، بە کەیفی خۆیان داهاتی گشتیان دایە حزبەکان بە بێ هیچ رێنمایی و قانونێک... تێکەڵکردنەوەی ئیدارە لە راستیدا دابەشکردنی داهات و سەروەت بوو بە رێکەوتنێک...