
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه به‌رامبه‌ر به داعش به‌رێوه ده‌بات به‌شى چواره‌م و كۆتاییى رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له نێو كۆبانیه‌وه راپۆرتێكى درێژى كه رووداوه‌كانى چوار رۆژى ژیان و به‌رگری ناو شارى كۆبانیه له گۆڤارى نیوزویك ى ئه‌مریكى بڵاو كردۆته‌وه. هه‌یسه‌م پێ به پێ له گه‌ڵ كچ و كورِه ئازاكانى كوردستان له كۆبانى چۆته به‌ره‌كانى شه‌رِ و تۆز و خۆڵى سه‌ر ده‌موچاوى شه‌رِڤانان و خه‌مى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نێو شاره‌كه و ویزه‌ى گولله و لرمه‌ى تۆپ و ته‌قینه‌وه‌كانى له كارێكى رۆژنامه‌وانى جوان‌دا وێنا كردووه. ئه‌مه ئه‌ڵقه‌ى كۆتاییه، تیایدا پیشان ده‌دات كه هێشتا خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له شاره‌كه ماون، ئه‌و كات ئه‌وان دڵنیا نه‌بوون كه به خه‌ستى هاوپه‌یمانان دێنه فریایان و داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وێنه‌ى خۆرِاگریه‌كى گه‌وره‌ى شه‌رِڤانان و خه‌ڵكه‌كه بێ ئه‌ندازه جوانه. هێمن میرانی خه‌ڵكى مه‌ده‌نى شار ئه‌مرۆ 12 ى ئۆكتۆبه‌ره و ناوه‌ندى شاره تا راده‌یه‌ك ئارامه. به‌یانیه‌كه‌ى هه‌ندێ رێژنه‌ى ته‌قه و ده...