Posts

Showing posts from October 14, 2018

دەرسەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر

Image
هێمن میرانی ١٦ی ئۆکتۆبەر زۆر دەرسی گەورەی تێدایە کە پێویستە هێزە کوردستانییەکان بە گشتی و پارتی و یەکێتی بە تایبەت سوودی لێ وەربگرن. نابێ وەکو جنێوی سیاسی سەیر بکرێ و حزبەکان بۆ ملشکاندنی یەکتری بەکاری بهێنن. ئەمانەی خوارەوە بە دیدی بەندە هەندێ لەو دەرسانەن: 1. سەلماندی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێویستی بە ریفۆرم و یەکخستنی راستەقینە هەیە چونکە دەرکەوت ئەو هێزە نەک تەنیا لە ژێر دەستی پارتی و یەکێتی دابەشکراوە، بەڵکو لە ناو یەکێتیش وەکو نمونە گروپ گروپ دەستیان بەسەر ئەو هێزەدا گرتووە و دەتوانن بە بێ رەچاوکردنی هیچ لێکەوتەیەک بەکاریان بهێنن. ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لە کەرکوک کشێندرایەوە بۆ ئەوەی رێگا بۆ سوپا و حەشد خۆش بکات یەک لیوا بوو لە کاتێک لیوایەکانی دیکە بە سەرپەرشتی کاک کۆسرەت رەسوڵ، کە لە لایەن کاک مەسعود و ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمەوە دەسەڵاتی تەواوی سیاسی و ئەمنی و سەربازی پێ درابوو کە سەرۆکایەتی دۆخی کەرکوک بکات، ئامادەبوون بەرگری بکەن و چەندین شەهیدیشیاندا کاتێک بە خیانەت و غەدر لە پێشەوە و لە دواوە لێیاندرا. بەڵام کشاندنەوەی ئەو لیوایە بە فەرمانی گروپێک لە سەرکردە ئەم...