
هێلى گشتى حكومه‌تێكى نیشتیمانى فراوان بۆ دواى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو هێمن میرانى ئه‌م دوو به‌ره‌ییه ته‌واو پێچه‌وانه‌ى له كوردستان له نێوان ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ دۆخى ئێستاى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه زۆر زۆر مه‌ترسیداره، هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو زیانى زۆر گه‌وره له‌و ئومێدانه ده‌دات كه ده‌كرێ له‌م دۆخه‌ى ناوچه بكرێنه به‌رهه‌م. به بڕواى من پارتى و یه‌كێتى هه‌ر ته‌نازولێك بكه‌ن بۆ ئۆپۆزیسیۆن له‌م دۆخه له مێژوودا بۆیان تۆمار ده‌كرێ، چنینه‌وه‌ى قازانجى سیاسى حزبى ته‌سك كارێكى زۆر نامه‌ردانه و كورتبینانه‌یه جا ئۆپۆزیسیۆن بیكات یان ده‌سه‌ڵات. ئه‌م دۆخه چه‌نده له هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك بینه‌وه مه‌ترسیدار تر ده‌بێ. ئه‌وه‌نده‌ى من سه‌رى لێ ده‌ربكه‌م به باشى ده‌زانم پێشنیار بکه‌م كه حكومه‌تى نوێى كوردستان له پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تێكى نیشتیمانى بنكه فراوان بێ كه له ئێستاوه هه‌ردوو هێزه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به‌رنامه‌یه‌كى نیشتیمانى فراوان بۆ چاكسازى بكه‌نه كارنامه‌ى ئه‌م حكومه‌ته. ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بكرێته پێوه‌ر بۆ سه‌ر...