ماوەیەكه دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم هێمن میرانی دوای 21 ساڵ بەسەر ژنهێنانمدا، بە بریسكەیەكی نوێ لە خۆشەویستی گەیشتم. ماوەیەكە دەستم كردووە بە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئافرەتێكی تر جگە لە خێزانم، هۆكەشی خێزانم بوو ... ئەو ئافرەتەی یاد هێنامەوه و بیری خستمەوەگەڕ تا پەیوەندی پێوە بكەمەوه. ئەویش كاتێك كە خێزانم دەست پێش خەری كردو وتی: "زۆر چاك دەزانم چەندت خۆش دەوێت؟! "... ئەو ئافرەتەی كە خێزانم دەیویست لەگەڵیدا بچمە دەرەوە و كاتێكی لەگەڵ بەسەر بەرم دایكم بوو كە دەمێك بوو لەو كاتەوەی كە پێش 21 ساڵ ژنم هێنا ئیتر لەگەڵیدا نەچووبوومە دەرەوە. بەڵێ سەرقاڵ بوونم بە ئیش و ژیانی رۆژانه و سێ منداڵ و بەرپرسیارێتیم لەو ئەركانەی لە ئەستۆمدان ئەمانە هەمووی وایان لێكردبووم زۆر بە دەگمەن سەردانی بكەم. رۆژێكیان پەیوەندیم بە دایكمەوە كرد و بانگم كرد بۆ ژەمی ئێوارە ئەویش لێی پرسیم: "خێرە كوڕم تۆ باشیت"؟ دەمزانی دایكم لە تەلەفۆنی ناوەخت تا رادەیەك دەترسێت و بێ ئارامی و پەشۆكاوی تووش دەبێت. بۆیە پێم وت: "بەڵێ من زۆر باشم دایەگیان ...