
به‌رپرسیاریه‌تی وه‌کو ئه‌رک و شه‌ره‌ف له په‌راوێزی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیری کۆچبه‌رانی به‌ریتانیا هێمن میرانی مارک هارپه‌ر Mark Harper (43 ساڵ) یه‌کێک له سیاسه‌تمه‌داره ناسراوه کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کانی به‌ریتانیا، پارله‌مانتار، وه‌زیری کۆچبه‌ران، بووه جێی بایه‌خی میدیاکانی ئه‌مڕۆی به‌ریتانیا. هارپه‌ر نامه‌ی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی له پۆستی وه‌زیرایه‌تی کۆچبه‌ران ئاراسته‌ی ده‌یڤید کامیرۆن ی سه‌رۆک وه‌زیر کرد و ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی په‌سند کرا. ئه‌مڕۆ هه‌ردوو نامه، هی وه‌زیری ده‌ست له کار کێشاوه و وه‌ڵامی سه‌رۆک وه‌زیر له BBC بڵاو کرایه‌وه. به‌ڕێز هارپه‌ر له نامه‌که‌یدا هۆکاری ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی روون کردۆته‌وه که به‌هۆی که‌موکوڕی له به‌ڵگه‌نامه‌کانی یه‌کێک له پاککه‌ره‌وه‌کانی فلاته‌که‌ی بووه. چیڕۆکه‌که به‌م جۆره‌یه: جه‌نابی وه‌زیر له نیسانی 2007 گرێبه‌ستی له گه‌ڵ خانمێک کردووه وه‌کو پاککه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی له له‌نده‌ن، وه‌کو له نامه‌که‌ی باسی کردووه که له سه‌ره‌تادا داوای به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌کا...