
بۆ فه‌خامه‌تى سه‌رۆك كۆمار و تێكۆشه‌رى ئازیز مام جه‌لال... هێمن میرانى محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل ى گه‌وره مێژوونووس و نوسه‌رى ناودارى عه‌ره‌بى ده‌گێرته‌وه كه پێش شۆرِشى ئیسلامى ئێران دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ خومه‌ینى هه‌بووه، هه‌یكه‌ل چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دونیاى بینیووه و دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون، خۆى بۆ دیمانه‌كه‌ى ئیمام خومه‌ینى ئاماده ده‌كات و ده‌چێته شوێنى دیدار، كه دیمانه‌كه ته‌واو ده‌بىَ به سه‌رسورِمانه‌وه دێته ده‌ره‌وه و له هاوكاره‌كه‌ى خومه‌ینى ده‌پرسىَ كه یه‌كه‌م جاره رووبه‌رووى حاڵه‌تێكى سه‌یر بۆته‌وه، هه‌رچى ئه‌و پرسیارى خۆى كردووه، خومه‌ینى به جۆرێك قسه‌ى كردووه كه له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كان یه‌كى نه‌گرتۆته‌وه. هاوكاره‌كه‌ى جوان ده‌ڵىَ كه ( ئیمام زۆر له لاى گرنگ نیه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى تۆ وه‌كو ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ته‌وىَ بداته‌وه یان نا، به‌ڵام له‌لاى ئه‌و گرنگه كه له رێى جه‌نابته‌وه چ به جیهان ده‌ڵىَ)... جه‌نابى مام و سه‌رۆك كۆمار... تۆ تێكۆشه‌رێكى دێرینى كوردستانى و سه‌رت له نێو سیاسه‌تدا سپى كرد و ته‌مه‌نت له نێو سیاسه‌تدا گه‌یانده هه‌شتا ساڵ، پێم سه...