بڕیارەکانی زانکۆی سۆران و پێشبینییەکان

بەهاری ٢٠٢٠ بوو، بە هۆی بڵاوبوونەوەی سەرەتایی کۆرۆنا و پشووی بەهار، دەوامی زانکۆکان ڕاوەستان. ئێمە وەکو ئەنجومەنی زانکۆی سۆران لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ەوە دەستمان کردەوە بە کۆبوونەوە بە ئۆنلاین بۆ ئەوەی دیراسەی دۆخەکە بکەین. ئەوەی خوێندەوار بێت و ئاگاداری دۆخی دونیا بێت و ڕاپۆرت و توێژینەوەکانی تایبەت بەو پەتایە بخوێنێتەوە، دەتوانێ بەرچاوی ڕوون بێت و بڕیاری دروست بدات. ئەنجومەنی زانکۆی سۆران ساڵی ڕابردووی خوێندنیش لە گەڵ چاوەڕوانی کردنی قەدەر نەبوو تا دۆخەکە ئاسایی بێتەوە. بڕۆن سەیری ئەو بەرنامەیەی لە گەڵ ڕەنج بکەن (٢/٤/٢٠٢٠) کە بەندە بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆکی زانکۆمان، لە گەڵ سەرۆکی زانکۆکانی دیکە ڕێک باسی دۆخی ئەمڕۆمان دەکرد ( https://www.youtube.com/watch?v=z1RvISMJWJ0 ) ئێمە پێش هەر زانکۆیەکی دیکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ بە ئەلیکترۆنی ( بە شێوەی ئۆنلاین) وەکو یەکەمین ئەزموون لە هەموو فاکەڵتیی و بەشەکان خوێندنمان دەست پێکردەوە و تا دوای جەژنی رەمەزان بەردەوام بووین و ئەزموونێکی گەورەمان بەڕێکرد کە تیایدا بەشی هەرەزۆری قوتابیان و مامۆستایانمان شارەزایی تەواوی فێربوونی ئەو مۆدێلە بوون. نەما...