
Switch off week لەم هەفتەیەدا، قوتابخانەکەی هەستی چالاکیەکی چەند رۆژەیان هەیە بە ناوی " هەفتەی کوژاندنەوە و پاراستنی وزە". بە گوێرەی ئەو نامەیەی قوتابخانەکەی بۆ ئێمەیان رەوانە کردووە، لەم چالاکیە منداڵان فێر دەکرێن چۆن وزە بپارێزن و فێری کەم خەرجی ببن، وەکو کوژاندنەوەی گڵۆپی ئەو ژوورانەی بەکار ناهێندرێن، کوژاندنەوەی هەموو گڵۆپەکان لە شەودا کاتی خەوتن هەروەها لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵەوە، کوژاندنەوەی سویچ پلاکەکان لەو کاتەی بەکاریان ناهێنین، دڵنیابوون لە داخستی بەلوعەی ئاو و تکە نەکردن. لە دوای ئەم هەفتە چالاکیە، قوتابخانە بەڵێنامەیەک بە منداڵەکە رەوانەی ماڵەوە دەکاتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکە لە گەڵ دایک و باوکی گفتوگۆ بکات دەربارەی چۆنیەتی کەم بەکارهێنانی وزە و هەروەها بەڵێن لە دایک و باوکی وەربگرێ کە پابەند دەبن بە پاراستی وزە. ئەم چالاکیە سوودی چەند لایەنەی هەیە، لە رووی داراییەوە خەرجی وزە لە قوتابخانە و ماڵەوە کەم دەکاتەوە، هەروەها بۆ هاوکاری پاراستنی ژینگەش گرنگە، چونکە بەکارهێنانی وزەی زۆر، زیان دەگەیەنێ بە سروشت و سەرچاوەکانی. ئەو منداڵانە زۆر بە بەختن کە دەرفەتی ...