
ده‌قی نامه‌ی خانمه له سێداره دراوی ئێرانی ره‌یحانه جه‌باری بۆ شوعله خان ی دایکی یاد قوربانی - بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی کردویه‌تیه کوردی رێحانه به‌ده‌م داوای به‌رپرسێكی باڵای هه‌واڵگری ئێرانه‌وه ده‌چێت، كه داوای لێكردبوو سه‌ردانی بكات تا كاری دیكۆری ناو ماڵی بۆ بكات، لێره‌وه چیرۆكه تراژیدییه‌كه‌ی رێحانه ده‌ستپێده‌كات. كه ئه‌وكات (19ساڵ) بوو به‌رپرسه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی رێحانه بۆ ماڵیان هه‌وڵده‌دات ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ریی، به‌ڵام ئه‌و به‌رگری ده‌كات‌و ناهێڵێت، چه‌قۆیه‌ك له‌به‌رپرسه‌كه ده‌دات‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌مرێت. شه‌مه 25/10، حكومه‌تی ئیسلامی ئێرانی دوای زیاتر له پێنج ساڵ زیندانی رێحانه‌ی به‌تۆمه‌تی كوشتن له‌سێداره‌دا. له‌مانگی چواری ئه‌مساڵدا رێحانه نامه‌یه‌كی كاریگه‌ر بۆ دایكی (شوعله) ده‌نوسێت‌و چالاكه‌وانانی ئێرانی بۆ ئینگلیزی وه‌ریانگێڕاوه‌و له‌گۆڤاری سله‌یتی ئه‌مریكیدا بڵاوبۆته‌وه. له‌نامه‌كه‌دا رێحانه داواده‌كات كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی نه‌نێژن‌و بیبه‌خشن به‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیانه:. ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی...