
یاده‌وه‌ری.... سێبه‌ری حزبایه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو شتێک هێمن میرانی لێکۆڵه‌ران و پسپۆڕانی زانستی سیاسه‌ت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له بواری به دیموکراسیکردن – یان به دیموکراسی بوون ( Democratisation ) توێژینه‌وه ده‌که‌ن، باس له‌وه ده‌که‌ن که گواستنه‌وه بۆ دیموکراسی و بونیادنانی سیستمێکی دیموکراسی تۆکمه پێویستی به کات هه‌یه، پرۆسه‌یه‌کی درێژه و پڕه له هه‌واز و نشێو، رێگه‌یه‌که چه‌ندین هه‌ڵه‌ی گه‌وره و بچووکی تێدا ده‌کرێ. ئێمه له هه‌رێمی کوردستان له قۆناغی گواستنه‌وه‌مان بۆ دیموکراسی رووبه‌رووی شه‌ڕی ناخۆیی، دابه‌شبوونی کوردستان بۆ دوو ئیداره‌ی حزبی بوون که ته‌واوی ژیانی ئێمه‌ی بۆ دوو زۆنی حزبی گۆڕی. له 1998 ه‌وه شه‌ڕ وه‌ستا، له 2005 ه‌وه پرۆسه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌ستی پێکردووه. راسته هه‌نگاوی زۆر دڵخۆشکه‌ر و گه‌وره بڕاون و چوینه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام له کاتی هه‌ستیاردا که‌موکوڕیه‌کان ده‌رده‌که‌ون. شه‌ڕی گروپی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ری که‌رکوک و موسڵ، پیشانی داین که هێشتا هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له به‌ره‌ی جیاوازدا شه‌ڕ ده‌که‌ن، هێشتا ه...