
به‌ریتانیا پاڵپشتى پێشمه‌رگه و كوردستان ده‌كا هێمن میرانى/ئینگلته‌را هه‌موو چوارشه‌ممه‌یه‌ك وه‌كو نه‌ریتێكى دیموكراسى، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌چێته پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه هه‌نوكه‌ییه‌كانى بخاته روو، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى بلۆكى ئۆپۆزیسیۆن و پارله‌مانتارانى دیكه بداته‌وه. ئه‌م دانیشتنه هه‌فتانه‌یه‌ى پارله‌مان كه به ئینگلیزى پێیى ده‌ڵێن (Prime Minister's Questions - پرسیاره‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران) یه‌كێكه له نمونه هه‌ره دیار و جوانه‌كانى دیموكراسى له شانشینى یه‌كگرتوو. كه‌شى دانیشتنه‌كه و گفتوگۆ و پاڵپشتى و ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تى حكومه‌ت هه‌ر له فیستیڤاڵ و كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى فراوان ده‌چێ. له دانیشتنى هه‌فته‌كانى رابردوو، بارودۆخى عێراق به گشتى، شه‌رِكردن له گه‌ڵ گروپى تیرۆریستى داعش و دۆخى پێشمه‌رگه و كوردستان و پاڵپشتى به‌ریتانیا یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه بووه. ئه‌وه‌ى جێى خۆشحاڵیه كه بێگومان پاڵپشتى گه‌وره‌ى سه‌ربازى به‌ریتانیاى به‌دواوه دێ ئه‌وه‌یه كه بلۆكى ئۆپۆزیسیۆن به ...