
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بێته‌وه رۆژه‌ڤى میدیا ئه‌مریكیه‌كان " ده‌بێ به‌ڵێنى ئه‌وه به پێشمه‌رگه بده‌ین كه یارییه‌كه به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆتایی دێ " ده‌یڤید ئه‌ندڵمن " هه‌رێمى كوردستان سویسراى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاسته " دانیاڵ پاپیس ئه‌م راپۆرته پوخته‌ى بۆچوونه‌كانى دوو نوسه‌رى و لێكۆڵه‌رى دیارى ئه‌مریكین كه وتاره‌كانیان رۆژێك به‌ر له راگه‌یاندنى ستراتیژى سه‌رۆك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپى تیرۆریستى داعش بڵاو كرده‌وه. وتارى یه‌كه‌م به ناونیشانى ( به‌خێر بێى كوردستان) له لایه‌ن دانیاڵ پاپیس ه‌وه نوسراوه كه مێژوونووس و لێكۆڵه‌رى سیاسیه و سه‌رۆكى مونته‌دا رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاسته. ئه‌م وتاره له پێگه‌ى واشنتن تایمز - The Washington Times بڵاوكرایه‌وه و دواتر به ناونیشانى جیاجیا له چه‌ندین پێگه‌ى دیكه‌ى ئیلیكترۆنى بڵاوكرایه‌وه. وتارى دووه‌م به ناونیشانى ( كورده‌كان شایسته‌ى سه‌ربه‌خۆیین) له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسى دیارى ئه‌مریكى ده‌یڤید ئه‌ندڵمن له ی‌و ئێس ئه‌ى توده‌ى- USA Today بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌یڤید پێشتر بۆ رۆژنامه‌ى نیو...