
ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا… ده‌وڵه‌تى مۆدێرن و ده‌وڵه‌تى میراتى هێمن میرانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌كو پایه‌یه‌كى سه‌ره‌كى سیستمى سیاسى، فۆكۆیاما ئاماژه بۆ دوو فۆرمى سه‌ره‌كى ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه بریتین له ده‌وڵه‌تى میراتى Patrimonial State و ده‌وڵه‌تى مۆدێرن Modern State. له ده‌وڵه‌تى میراتى، په‌یوه‌ندى خوێن و دۆستایه‌تى نێوان سه‌ركرده‌كان و خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ى خێر وبێرى زۆره و پێوه‌رى سه‌ره‌كى پێدانى كارى باش و پۆست و پله‌و پایه‌یه. فۆكۆیاما ده‌ڵێ ئه‌و مۆدێله‌ى ده‌وڵه‌ت زیاتر له كۆن هه‌بوو به تایبه‌ت له شانشینه‌كان كه پادشا به ئاشكرا وڵاتى وه‌كو موڵكى خۆى سه‌یر ده‌كرد و به ئاره‌زووى خۆى دابه‌شى ده‌كرد، بۆ نمونه شارێكى ده‌كرده دیارى هاوسه‌رگیرى كچێكى. ئه‌و ده‌ڵێ له سه‌رده‌مى ئێستادا زه‌حمه‌ته به‌و زه‌قیه سه‌ركرده هه‌بێ و بوێرى ئه‌وه‌ى تێدا بێ و بڵێ وڵاته‌كه موڵكى خۆیه‌تى، به‌ڵام به فۆرمى دیكه كه ئه‌و ناوى لێ ناوه ده‌وڵه‌تى میراتگیرى نوێ Newpatrimonial State ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رِێوه ده‌چێ. له ده‌وڵه‌تى نوێی میراتگریدا، هه...