
نامه‌یه‌ک بۆ دادوه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ساڵی 2007 ه‌وه ده‌سه‌ڵآتی دادوه‌ری قانونی بۆ ده‌رچووه و له‌وساوه له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات The Separation of Powers بۆته ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یه‌کێک له‌و ده‌زگایانه‌ی له 20 ساڵی رابردوو زۆرترین سوکایه‌تی پێکراوه ده‌سه‌ڵاتی دادگاکان و حوکمی قانونه له کوردستان که به جۆره‌ها شێواز ده‌ستی سیاسی تێکه‌ڵ کراوه و کامه که‌یس به دڵی سیاسیه‌کان بووبێ رێگه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه و کامه که‌سیش په‌نا درابێ قانون له به‌ر ده‌میدا بێ ده‌سه‌ڵآت بووه. له 2007 ه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان بووه که له خه‌می سومعه‌ی شکاوی قانون بن له وڵاتی ئێمه‌دا. ئه‌رکی دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کانه چیتر له قالبێکی بچووکی حزبیه‌وه له کوردستان نه‌ڕوانن، دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌بێ بێنه ده‌نگ و ئه‌و ته‌له‌فونانه وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه که ده‌ست له کاروباریان وه‌رده‌ده‌ن، نه‌چنه ئه‌و کۆبوونه‌وه نهێنیه حزبیانه‌ی هه‌موو شتێکیان له کوردستان له‌به‌رچاوی خه‌ڵک خست و ره‌نگی حزبیان پێوه کر...