
به ره‌خنه‌گرتنێكى زۆره‌وه: توركیا له‌مه‌دا چى ده‌ست ده‌كه‌وێت! ده‌سته‌ى نوسه‌رانى نیویۆرك تایمز داواى پاراستنى كۆبانى ده‌كه‌ن راپۆرتى هێمن میرانى رۆژنامه‌ى ناودارى نیویۆرك تایمز، وتارێكى به ناونیشانى ( بۆچى ده‌بێ كۆبانى بپارێزرێ) له رۆژى 23 ى ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌سته‌ى نوسه‌رانى رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تى. ئه‌م وتاره‌ى نیویۆرك تایمز كه گوزارشت له راى رۆژنامه‌كه ده‌كات، له 565 وشه پێك هاتووه و 13 جار ناوى توركیا هێندراوه. وتاره‌كه هه‌رچه‌نده له ناونیشاندا بۆ كۆبانى نوسراوه، به‌ڵام له ناوه‌رِۆكدا كۆمه‌ڵێك گله‌یی گه‌وره له توركیا كراوه و وه‌كو هاوپه‌یمانێكى سه‌ربه‌كێشه‌ى خه‌مسارد و نابه‌رپرس وێنا كراوه. له نێو دێره‌كانى وتاره‌كه‌دا بێهیوایی رۆژنامه‌نووسه‌كانى نیویۆرك تایمز له توركیا به دیاریكراوى به‌دى ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر كۆبانى نه‌كه‌وت وتاره‌كه به سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ى شه‌رِى كورد و داعش له كۆبانى ده‌ست پێ ده‌كات و تیایدا هاتووه " ئه‌گه‌ر كۆبانى بمێنێته‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه ده‌بێ كه ریكۆردى شكاندووه. ئه‌م شاره گه‌مارۆدراوه كه ك...