
ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا… رۆڵى قانون هێمن میرانی وه‌كو له وتاره‌كانى پێشوو باس كرا، به‌لاى فۆكۆیاما سیستمى سیاسى پێویستى به سێ پایه‌ى سه‌ره‌كى هه‌یه، ده‌وڵه‌ت و رۆڵى قانون و حكومه‌تى به‌رپرسیار. پاش ئه‌وه‌ى باسى ده‌وڵه‌ت و جۆره‌كانیمان كرد، ئێستا با هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پایه‌ى دووه‌م بكه‌ین. ده‌رباره‌ى رۆڵى قانون the rule of law فۆكۆیاما ده‌ڵێ قانون ده‌توانرێ بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆمه‌ڵگه به‌كار بهێندرێ. به‌ڵام مه‌به‌ستى ئه‌و له رۆڵى قانون ئه‌وه‌یه كه بتوانرێ به‌سه‌ر كه‌سه به‌هێزه‌كانى كۆمه‌ڵگه جێبه‌جێ بكرێ، واته بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌ركرده و كاربه‌ده‌ستان بخرێته گه‌رِ. ئه‌و ده‌ڵێ داموده‌زگاكانى به‌رهه‌مهێنان و جێبه‌جێكردنى قانون ده‌بێ له‌و ئاسته‌دا بن كه قانون به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكدا جێبه‌جێ بكه‌ن، جا ده‌سه‌ڵاتدار بن یان بێ ده‌سه‌ڵات. فۆكۆیاما له كتێبى "بنچینه‌كانى سیستمى سیاسى" به قوڵى تیشك ده‌خاته سه‌ر بنه‌چه و سه‌رچاوه‌كانى قانون له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا. باس له قۆناغى پێش سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تى سیكۆلار ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ئایین سه‌رچ...