
كورسى و له‌زه‌ت... هێمن میرانى ره‌نگه بوون به كه‌سى یه‌كه‌م له داموده‌زگاكان له‌زه‌تى تایبه‌تى خۆى هه‌بىَ، ئه‌مرِۆ براى به‌رێز كاك غه‌فور مه‌خموریش كرایه‌وه سكرتێرى گشتى حزبه‌كه‌ى خۆى، پیرۆزبایى لىَ ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خۆى ئاماده نه‌بووه خۆى كاندید بكات به‌ڵام كه‌سى دیكه خۆى بۆ سكرتێرایه‌تى كاندید نه‌كردووه. یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى گرتۆته‌وه به ته‌واوى حزب و حكومه‌ت و داموده‌زگا مه‌ده‌نى و ئیعلامییه‌كان ئه‌وه‌یه كه برِێكى كه‌مى ئه‌م دامه‌زراوانه سه‌رۆك و سكرتێر و مودیر په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. ئاخر له‌وه بگه‌رىَ كه زۆرینه‌ى زۆرى حزبه سیاسییه‌كان له سى چل ساڵه‌وه بگره تا ده‌گاته ده پانزه ساڵ یه‌ك كه‌س " به هه‌ڵبژاردن و كۆنگره" هه‌ر سه‌رۆك و سكرتێره، خه‌مه‌كه له‌وه‌یه ئه‌و نه‌خۆشییه حكومه‌تیشى گرتۆته‌وه و پارتى و یه‌كێتى له نێوان كاك به‌رهه‌م و كاك نێچیرڤان له دوو ئیداره‌یى و ئیداره‌ى یه‌كگرتوودا پاس پاسانى به سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ده‌كه‌ن، خه‌مه‌كه ئه‌وه‌یه مودیرى ته‌له‌فزیۆن هه‌یه دوانزه سێانزه ساله...