Posts

Showing posts from October 29, 2014
Image
راهێنانیان به‌و پێشمه‌رگانه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌چنه‌ كۆبانێ هێزى تایبه‌تى به‌ریتانى ده‌سته‌كانى داعش له‌ نزیك كۆبانێ بۆ فرِۆكه‌ جه‌نگیه‌كان كه‌شف ده‌كا هه‌رچه‌نده‌ هێشتا پارله‌مانى به‌ریتانیا به‌ ره‌سمى رێگه‌ى به‌ وڵاته‌كه‌ى نه‌داوه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ شه‌رِى نێوده‌وڵه‌تى دژه‌ ده‌وڵه‌تى داعش له‌ خاكى سوریا بكات، كه‌چى رۆژنامه‌كانى ئێره‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌بژێر له‌ هێزى تایبه‌تى ساس به‌ نهێنى چونه‌ته‌ نزیك كۆبانىَ و به‌شدارى كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌ پاڵپشتى كردن له‌ شه‌رِڤانه‌كانى كوردستان و پاراستنى شاره‌كه‌ له‌ پێشرِه‌وییه‌كانى داعش. ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ راهێنان به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و ئامانجه‌كانى داعش له‌ عێراق ده‌كاته‌ ئامانج، ئه‌ركیان له‌ كۆبانێ تازه‌ له‌ لایه‌ن میدیاى به‌ریتانیاوه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ راپۆرتێكه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌. هێمن میرانى  هێزى ساس هێزى تایبه‌تى ئاسمانى به‌ریتانیا SAS  كه‌ كورتكراوه‌ى Special Air Service له‌ ساڵى 1947 دامه‌زراوه‌. وێب سایتى ره‌سمى هێزه‌كه‌ به‌م جۆره‌ پێناسه‌ى ساسى كردووه‌: " ئه‌...