
هێمن میرانی خوێندكاری دكتۆرا له زانسته سیاسیه‌كان بۆ (شه‌قام) : پێشنبینی ده‌كه‌م (یه‌كێتی) به‌شداری له كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى (پارتی) بكات له بازنه‌ی حوكمڕانی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌نجامی پێكه‌وه كاركردنی پارتی ... و یه‌كێتییه پارتیه‌كان خۆیان ئه‌مه‌یان قه‌بوڵه كه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌رۆكایه‌تیان بكه‌ن، بۆیه كه‌س بۆی نیه له جیاتی ئه‌وان بیر بكاته‌وه سه‌ركرده سیاسییه‌كان و حزبه‌كانیان كوردستان له دوای 1964 كه‌وتونه‌ته سه‌نگه‌ر له یه‌كتر گرتن و هه‌زاره‌ها گه‌نجی كوردیان به كوشتداوه له دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌ندێ خه‌سڵه‌ت و كرداری به‌عس به جل و مۆدێلی كوردییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكران له كوردستان یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌هێزترین حزبی ئیسلامیه، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌هێز نیه داواده‌كه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی كاندید بكات بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشان نه‌درێ كه خۆی له پۆسته‌كه به گه‌وره‌تر ده‌زانێ له‌م دیداره‌دا هێمن میرانی مامۆستای زانكۆ‌و خوێندكاری دكتۆرا له‌زانسته سیاسیه‌كان تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌زمونی...