Posts

Showing posts from May 21, 2013
Image
بۆ کێی دەکەی کاکی گەنج هێمن میرانی بەڕێز وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی   پارتی لە سلێمانی گۆمەکەی شلەقاند و پەیجەکانی پارتی و یەکێتی لە فەیس بووک ب ە شوێنی تێکدانی سایکۆلۆجیای خەڵک لە لایەن کەسانی بێ ئیشەوە شوبهاند. لە راستیدا: ١- بەشێکی زۆری ئەو پەیجانەی فەیس بووک بەوانەی ئەو بەڕێزە ناوی بردن و چەندانی دیکەش کە وەکو بڵندگۆی ئۆپۆزیسیۆن خۆیان نمایش دەکەن، کاریگەری زۆر خراپیان لەسەر میزاج و سایکۆلۆجیای خەڵک هەیە، رقی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵات، حزبەکان و بەرپرسەکان تا دێ ئەستوور دەکەن، بە جۆرێک کوردستانی نێو فەیس بووک بۆ دوو زۆنی تەواو دژ بە دابەش بووە. ٢. ئەو گەرموگوڕیەی پارتی و یەکێتی کە ئەو بەڕێزە باسی دەکا ئەو کاتە راست بوو ئەگەر ئەوانەی ئەو پەیجانەی فەیس بووک بەڕێوە دەبەن وەکو سایتی ویکلیکس یان گروپی ئەنۆنیمەس نا دیار و نە ناسراو بوان.   برادەر:   ئێوە بەس ماوە لق و مەڵبەندێک بۆ فەیس بووک دابنێن! وەکو من زانیاریم هەیە لێشاوێک خەڵکتان بۆ چەواشەکاری رەوانەی ئەو فەیس بووکە کردووە، هەڵبەت مەبەستم هەمووتانە، حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات. ئێوە ( پارتی...