..مەیەنە ئەوروپا...نامەیەکی کراوە بۆ گەنجانی برینداری کوردستان

دیارە بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و شەڕ و شۆڕەوە لە کوردستان کۆچ بۆ رۆژئاوا دەستی پێکردۆتەوە. هەڵبەت ئەم کۆچە هەر بەردەوام بووە، بەڵام لە ساڵانی رابردوو تا رادەیەک رەوتی پێچەوانەی وەرگرتبوو، کۆچ لە ئەوروپاوە بۆ کوردستان. گەنجانی خۆشەویست: ئەوانەی تەنیا بە قسەی خزم و کەس و درۆ و دەلەسەی میدیاوە دەخەڵەتێن و ئەو رێگایە پڕ زەحمەتیە دەگرنە بەر، تەنیا ئەم چەند خاڵە لە برای خۆتان بە راستگۆیانە وەربگرن، دواتر خۆتان خاوەنی بڕیاری خۆتانن: یەکەم: دۆخی ئەوروپا لە رووی ژیان و گوزەرانی ئابوری و باری سیاسیەوە گۆڕانی گەورەی بە خۆیەوە دیووە و هەرگیز لە ئەوروپای هەشتاکان و نەوەدەکان و سەرەتای دووهەزارەکان ناچێ. بۆیە ئەگەر برات یان خزم و کەست لە هەشتا و نەوەدەکان هاتووە و لێرە گیرساوەتەوە و بۆتە خاوەن مۆڵەتی مانەوە و پاسپۆرت و ئیش و کاری خۆی هەیە، لە دۆخی خۆیەوە دەیەوێ هانی تۆش بداتی وڵآت بەجێ بهێڵی، هەڵبەت لە دڵسۆزیەوە بێ یان بە هەر هۆکارێکی دیکە، دڵنیابە لەوەی ئەوەی بۆ ئەو رەخساوە هەرگیز بە ئاسانی دەستی تۆ ناکەوێ. لێرە ئێستا دژە کۆچبەرەکان لە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپاوە لەسەر حوکمن. ن...