
ده‌وڵه‌تدارى له بیرى فۆكۆیامادا… له كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌شایه‌ریه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تى مۆدێرن هێمن میرانى فرانسیس فۆكۆیاما له ساڵى 1952 له شیكاگۆ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له دایك بووه له نێو هاورِێكانى و خۆشى زیاتر وه‌كو فرانك. خۆى ده‌ناسێنێ. ده‌رچووى زانكۆى هارڤارده و پله‌ى زانستى پرۆفیسۆره له زانستى سیاسه‌ت و بایه‌خ به پرسه‌كانى حوكمرِانى، به دیموكراسى بوون، سیستمى سیاسى و ئابورى سیاسى ده‌دات. تا كۆتایی شه‌رِى سارد به‌و ئه‌ندازه گه‌وره‌یه ناسراو نه‌بوو. به نوسینى وتارێك به ناونیشانى كۆتایی مێژوو كه له سه‌روبه‌ندى رمانى بلۆكى سۆسیالیستى و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له هاوینى 1989 له گۆڤارى ناشناڵ ئینتریست ى ئه‌مریكى بڵاوى كرده‌وه، ئه‌ستێره‌ى به‌ختى هه‌ڵات و كه‌وته نێو دونیاى ناوبانگى و تیشكى زۆرى میدیایی خرایه سه‌ر. به تایبه‌تتر كه له ساڵى 1992 تێزه‌كه‌ى فراوان كرد و كتێبێكى به ناونیشانى " كۆتایی مێژوو و دوایین پیاو The End of History and the Last Man بڵاو كرایه‌وه. له رێى ئه‌م تێزه‌وه فۆكۆیاما بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه ئیدى مێژوو ...