Posts

Showing posts from June 23, 2013
Image
پێویستیمان بە رەوت و بیرکردنەوەیەکی نوێ هەیە هێمن میرانی مرۆڤ کاتێک مێژووی وڵاتی خۆی دەخوێنێتەوە، بە سانایی دەتوانی ئەو هۆکارە ناوخۆیانە دەست نیشان بکا کە هەمیشە هیواکانی بۆ گەیشتن بە ئازادی و کیانی کوردی کاڵ کردونەتەوە. لە مێژووی دوور و نزیکدا دووبەرەکی ناوخۆیی و باڵ باڵێن و رەپێش خستنی بەرژەوەندی سیاسی و کەسی و عەشایەری و لە مێژووی نوێش بەرژەوەندی گروپ و حزبی گورزی کەمەر شکێنیان لە هیواکانی کورد داوە. هەڵبەت ئەم دووبەرەکیانە هەمیشە لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و رژێمەکانی عێراق لە بەر رۆشنایی سیاسەتی " پەرتکە و زاڵ بە" لە دژی کورد بەکارهێنراوە و ئەمیان کردۆتە دوژمنی زیاتری ئەولا و لە دەرفەت و هەڵکەوتەی دیکەدا بە پێچەوانەوە...   دەستی گەورەی تورکیا و ئێران و رژێمی بەعس لە دوایین جەولەکانی شەڕی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان حاشا هەڵنەگرە.   زۆر دوور نەڕۆین لەسەر کەیسی کەرکوک ئیبراهیم جەعفەری نەیگویبوو باشە کەرکوک بگەڕێتەوە سەر کام پارچەی هەرێمی کوردستان؟ ئەوەی جێگای نەنگی و داخە، هەرگیز سوود و پەند لەو شکستانەی رابردوو وەرنەگیراوە، سەرکردەی دەستە و تاقم و گروپەکان بۆ...