بەڵێ سەرۆک بارزانیمان پێویستە

هێمن میرانی پۆستی سەرۆکی هەرێم، کە بەڕێز مەسعود بارزانی یەکەم سەرۆکیەتی لە ١٠ ساڵی رابردوو، خەریکە بە جۆریکی خراپ کورد لە باشوری کوردستان لە دۆخێکی یەکجار هەستیاردا دابەش دەکات. بارزانی بە گوێرەی قانونی سەرۆکایەتی هەرێم جارێک لە پارلەمان و جارێک بە دەنگی خەڵک و دوو ساڵیش بە قانونێکی پارلەمان، کە قانونی سەرۆکایەتی هەرێمی پەک خستووە، لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە. بارزانی پێویستی بەوە نیە من لێرە باسی بکەم، مێژووی خۆی و تێکۆشانی خۆی لە پێناوی میللەتەکەی شاهێدی ئەون. لە ئێستادا کە کوردستان بە دۆخێکی یەکجار خراپی ئابوری تێپەڕ دەبێ، لە شەڕێکی سەختیشدایە لە گەڵ داعش، خەریکە کورسیەکەی بارزانی دەبێتە هۆکاری پەرتکردنی زیاتری ناوماڵی کورد. پەرتکردنێک کە رەنگە لە دۆخێکی ئاساییدا وەکو کێبڕکێی سیاسی سەیر بکرێ بەڵام لە ئێستای کوردستاندا مەگەر وەکو هەڕەشەیەکی ناوخۆیی چاوی لێ بکرێ. کوردستان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە، پارتی کە دەیەوێ بە هەر جۆرێک بێ بارزانی ببێتەوە سەرۆکی هەرێم بە دەسەڵاتەکانی ئێستای، لایەنی بەرامبەر کە رەنگە زۆر لاریان لە مانەوەی بارزانی نەبێ ئەگەر لە پارلەمان هە...