
یاده‌وه‌رییه‌كانى ئینگلستان مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن هێمن میرانى ئه‌گه‌ر خۆت لێره نه‌ژیت، ئاسته‌مه باوه‌ڕ بكه‌ى كه سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن له ناو ماڵى خۆت به پاره‌یه! به بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن بكڕى، به‌كارهێنانى ته‌له‌فزیۆن و ته‌نانه‌ت سه‌یركردنى هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له كۆمپیوته‌ر و مۆبایلیش به‌كارێكى نایاسایی ده‌ژمێردرێ و ده‌درێیته دادگا. پرۆسه‌كه چۆنه؟ ته‌له‌فزیۆنى BBC كه تۆڕى ته‌له‌فزیۆنى نیشتیمانى به‌ریتانیایه و له كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵ پێك دێ، به‌رپرسه له پرۆسه‌ى فرۆشتنى مۆڵه‌ته‌كه. ده‌زگایه‌كى دامه‌زراندووه به ناوى مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن TV licensing ، داتا به‌یسێكى هه‌یه بۆ هه‌موو ماڵه‌كانى به‌ریتانیا، هه‌ر خانووێك به‌تاڵ بێ یان مۆڵه‌تى ته‌له‌فزیۆنى به‌سه‌ر بچێ، له ریكۆردى ده‌زگاكه وه‌كو ماڵێك ئاماژه ده‌كرێ كه پێویستى به مۆڵه‌تى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه هه‌موو به ته‌كنۆلۆجیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه و رێك خراوه. ده‌زگاكه له له رێى كۆمه‌ڵێك پۆلیس مه‌ده‌نى جل سور و نیلیه‌وه سه...