
له ئه‌زموونى به‌ریتانیاوه هه‌ندێ پێشنیار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌رباره‌ى ریفۆرم له سیستمى هاتۆچۆ هێمن میرانى پێشه‌كى من پسپۆرى ئه‌و بواره نیم، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى ساڵێك و چه‌ند مانگێكه ئۆتۆمبێڵ لێره لێده‌خورِم دواى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شوفێرى به‌ریتانیام به ده‌ستهێنا، به پێویستى ده‌زانم هه‌ندێ سه‌رنجى گشتى بخه‌مه به‌رده‌ست لایه‌نى په‌یوه‌نددار به ئومێدى ئه‌وه‌ى به‌شدار بم له هه‌وڵه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى ئۆتۆمبێل كه زیانى گیانى و ماددى گه‌وره به وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نن. بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ر به هه‌ڵه نه‌چێته ژووره‌وه، مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه كوردستان و به‌ریتانیا به‌راورد بكرێن، به‌ڵام بۆ بونیادنانى سیستمى هاتوچۆى هاوچه‌رخ ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتوو وه‌ربگیرێ و لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌لێنانه بكرێ كه كاره‌ساتى هاتوچۆ زیاتر ده‌كه‌ن. ئه‌م نوسینه هه‌وڵێكى سه‌ره‌تاییه وه‌كو هاوڵاتیه‌ك كه خه‌مى خه‌ڵك و سامانى گشتى وڵاته‌كه‌یه‌تى. سه‌رمایه‌ى نیشتیمانى به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ئامارانه‌ى له چه‌ند ساڵى ...