
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه به‌رامبه‌ر به داعش به‌رێوه ده‌بات ئه‌ڵقه‌ى دووه‌م هێمن میرانى رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له شارى كۆبانى شان به‌شانى شه‌رِڤانانى كوردستان ماوه‌ته‌وه و راپۆرتێكى چوار ئه‌ڵقه‌یی كه باس له چوار رۆژى كۆبانى ده‌كا بۆ گۆڤارى نیوزویك ره‌وانه كردووه، ئه‌مه ئه‌ڵقه‌ى دووه‌مى راپۆرته‌كه‌یه‌تى كه باس له سه‌ختى شه‌رِى نێوان خه‌ڵكى خۆرِاگر و ئازاى كۆبانى و تیرۆریسته‌كانى داعش ده‌كا له گه‌رِه‌كى بۆتان و به‌ره‌ى رۆژئاوا و باشورى كۆبانى. وه‌كو ئه‌ڵقه‌ى یه‌كه‌م ئێمه ته‌نیا سه‌ره مانشێت بۆ بابه‌ته‌كان ده‌نوسین بۆ زیاتر سه‌رنج راكێشان و ده‌قه‌كه وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌یسه‌م بۆ نیوزویكى نوسیووه ده‌كه‌ینه كوردى و به تامى خۆى بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه . شه‌رى كۆلانان گه‌رمتر ده‌بێ رۆژى هه‌ینى 10 ى ئۆكتۆبه‌ر، له كاتێك كه ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانیه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامیان هه‌بوو، سه‌ركرده كورده‌كانى كۆبانى رایانگه‌یاند كه توانراوه داعش ناچار به پاشه‌كشێ بكرێ. له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سوپاى ئه‌مریكا پشت...