Posts

Showing posts from December 17, 2012
Image
زێره‌ڤانى بىَ موچه‌! هێمن میرانى پێنه‌دانى موچه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى یان هه‌ر داموده‌زگایه‌كى دیكه‌ بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به‌ بىَ ئه‌وه‌ى وڵات دووچارى كاره‌ساتى سروشتى یان ئیفلاس بوو بىَ، دووباره‌ و سه‌د باره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ كاتێك موچه‌ سه‌ره‌تاییترین مافى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كار ده‌كه‌ن، شوره‌ییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه‌ و حكومه‌ت یان هه‌ر حزبێك به‌رپرس بێ له‌ به‌رده‌وامى ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكێك كه‌ برِیار نیه‌ به‌ خۆبه‌خش كار بكه‌ن ( بۆ نمونه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌ندامى حزب، یان چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى نین تا كارى دیكه‌یان هه‌بىَ ) له‌ ساده‌ترین مانادا ده‌یانه‌وىَ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ته‌نانه‌ت بۆ بچووكترین مافى خۆشى ده‌ست پانبكاته‌وه‌ و بپارێته‌وه‌، كاتێك موچه‌شیان دا ئیدى بیكه‌نه‌ ده‌ست كه‌وت و خه‌ڵك چه‌پڵه‌یان بۆ لێ بدات و بیكاته‌ مانشێتى گه‌وره‌ گه‌وره‌. وه‌ڵاهى عه‌یبه‌ بیلاهى شه‌رمه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و په‌رِى بىَ قانونى و حساب نه‌كردنه‌ بۆ كه‌رامه‌تى تاكى كورد، حساب نه‌كرده‌ بۆ گوزه‌رانى خه‌ڵكێك كه‌ منداڵه‌كانى ده‌بىَ حه‌فتا رۆژ چاوه‌رِوانى چۆره‌ موچه‌یه‌ك بك...