Posts

Showing posts from September 2, 2016

بەیاننامەکەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی چیمان پێ دەڵێ؟ کۆمەڵێک پرسیار و سەرنج بۆ ئێمە و ئەوان!

Image
هێمن میرانی دوێنێ شەو سەعات یەک بەیاننامەکەم خوێندەوە، پاش ئەوەی لە ئیش هاتمەوە. چەند جارێکم خوێندەوە چونکە تۆزێک زیرەکانە نوسراوە، سەرەتاکەی زۆر توند و لە کۆتاییەکەش بە زمانێکی دیکە نوسراوە. قسەم لەسەر ئەو بڕگانە نیە کە پەیوەندی بە ناوخۆیی یەکێتیەوە هەیە، ئەمە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، بەڵام بەشێکی زۆری رستەکان کە من لێرە هەندێکیان دەنووسم پەیوەندیان بە ژیانی هەموومانەوە هەیە، بە ژیانی من و منداڵەکانم، دایکم و باوکم و کەسو کارم و ئایندەی وڵاتەکەم. بۆیە بە مافی خۆمی دەزانم لە دوای خستنە رووی رستەکان، پرسیار لە بەڕێزەکانی ناوەندی بڕیار و باڵی هێرۆخان و خەڵک و حکومەت و پارتی بکەم و سەرنجەکانی خۆم بنووسم. سەرنج بدەنە ئەم رستانە: - و برسیكردن و - بۆ تاڵانی نەوت و هەڵوشینی سەروەت و سامانی خەڵك و برسیكردنیان - لەكۆمەڵێ سیاسەتی چەوت، بۆ بەتاڵانبردنی سامانی گشتی و بڕینی مووچەی فەرانبەران و هێزی پێشمەرگەی كوردستان - بەشداربووی تاڵانی سامانی وڵات وبڕینی مووچەو نانی خەڵك - ڕێگرتن لە بەتاڵانبردنی سامانی وڵات - ڕەچاوكردنی شەفافیەتی ڕاستەقینە لەبواری داهات و خەرجیدا، بەتایبەت...

بەغدا و سەربەخۆیی...سەرنجی خێرا بۆ وردبوونەوە و گفتوگۆ

Image
هێمن میرانی *دەبێ بچینەوە بەغدا بەڵآم نەک بۆ برایەتی کورد و عەرەب و عێراقێکی دیکە، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی ببینە دوو دراوسێی چاک. چوونەوە بەغدا عەیب نیە تا ئەو کاتەی دیار دەبێ بابەتی چوونەکە چیە! *بۆ سەربەخۆیی نابێ پرس بە بەغدا و کەسی دیکە بکرێ چونکە ئەوە مافی گەلانی کوردستانە و زیاتر لە ١٠٠ ساڵە تێکۆشان لەم پێناوە دەکرێ. ئەگەر تا ئەمڕۆ ئێمە دەوڵەت نین، لە بەر ئەوەی دۆخی ناوچەکە و سنوورە سەپێنراوەکانی دوای سایکس بیکۆ رێگر بوون، ئیدی سنوورەکان وەکو جاران نەما، بە دەستی ئێمەش نا بە دەستی خۆیان. ئیدی بۆ پێویست بێ دوای روخانی دەوڵەتەکەی داعش دووبارە سنوورەکان وەکو خۆیان لێ بێتەوە؟ * ئەگەر بوینە دەوڵەت چیمان بەسەر دێ؟ دەمرین لە برسان؟ ئێ دۆخەکە لەم دوو ساڵە خراپتر نابێ کە بەسەر کوردستان و خەڵکدا هاتووە. بۆیە خەڵک قوربانی داوە و ئامادەشە پشتگیری لە وەها پرۆسەیەک بکات. * ئایا ئێران و تورکیا و عێراق هێزی سەربازی دێنن و هێرش دەکەنە سەر کوردستان و ئەزموونەکە لە بار دەبەن؟ ئەمە ناچێتە عەقڵ، خۆ ئەگەر بڕیا نەبوایە ئێمە بپارێزرێن، ئەوە رێگە دەدرا داعش بمانکاتە بەشێک لە دەوڵەتەک...