
هێمن میرانى: ده‌بێ كوردایه‌تى بكه‌ین نه‌ك حزبایه‌تى سازدانى توانا ته‌ها - هه‌فته‌نامه‌ى زارى كرمانجى 1- به‌رِاى ئێوه ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا دروست بووه له‌كوىَ كۆتایپێدێ، ئایا پرِوشكى ته‌واوى ئاگره‌كه به‌ر كوردیش ئه‌كه‌وێت؟ هێمن میرانى: ئه‌م شه‌رِه ئاسایی نیه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه نیه له گه‌ڵ حكومه‌تێكى ناوخۆیی یان ركابه‌رێكى هاوشێوه. به‌ڵكو شه‌رِ كردنه له گه‌ڵ به‌هێزترین گروپى تیرۆریستى له دونیاى ئێستادا كه چیتر گروپێكى شاراوه نیه به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكى دروست كردووه و چه‌كى زۆر پێشكه‌وتووى هه‌یه، چه‌كدارى راهێنراوى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌ن عه‌قیده‌یه‌كى توندرِه‌وى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه. ئه‌و گروپه خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیایه‌كى نه‌ته‌وه‌یی نیه كه دژى كورد شه‌رِ بكا به ته‌نیا، ئه‌وان دونیایان به‌سه‌ر به‌ره‌ى ده‌وڵه‌تى به ناو ئیسلامى و به‌ره‌ى كوفر دابه‌ش كردووه، ئه‌وان هه‌رِه‌شه‌ن بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو، بۆ توركیا، ئێران و دواتر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى. بۆیه شه‌رِه‌كه ته‌نیا شه‌رِى كورد نیه، چاوه‌رِوانى ده‌كرێ هاوپه‌یمان...