
یاده‌وه‌رییه‌كانى كۆبانێ: 4 رۆژى ئه‌و شاره‌ى كه به‌ره‌نگارییه‌كى بێ وێنه به‌رامبه‌ر به داعش به‌رێوه ده‌بات به‌شى سێیه‌م رۆژنامه‌نووسى كورد هه‌یسه‌م موسلیم له نێو كۆبانیه‌وه راپۆرتێكى درێژى كه رووداوه‌كانى چوار رۆژى ژیان و به‌رگری ناو شارى كۆبانیه له گۆڤارى نیوزویك ى ئه‌مریكى بڵاو كردۆته‌وه. هه‌یسه‌م پێ به پێ له گه‌ڵ كچ و كورِه ئازاكانى كوردستان له كۆبانى چۆته به‌ره‌كانى شه‌رِ و تۆز و خۆڵى سه‌ر ده‌موچاوى شه‌رِڤانان و خه‌مى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى نێو شاره‌كه و ویزه‌ى گولله و لرمه‌ى تۆپ و ته‌قینه‌وه‌كانى له كارێكى رۆژنامه‌وانى جوان‌دا وێنا كردووه. له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌شدا ته‌نیا سه‌ره مانشێت ده‌نوسین و رووداوه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌یسه‌م نوسیویه‌تى ده‌كه‌ینه كوردى. هێمن میرانى گه‌رده‌لول رۆژى شه‌مه11ى ئۆكتۆبه‌ر، رێكخراوى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤى سوریى بڵاوى كرده‌وه كه به‌لایه‌نى كه‌م 553 كه‌س له شه‌رِى یه‌ك مانگى رابردوو له كۆبانى كوژراون. ئه‌مرِۆ كۆبانى دیسان له‌گه‌ڵ ده‌نگى بۆردوومان و ته‌قه رۆژى كرده‌وه. به‌ڵام به به‌راورد به دوێنى بۆردوومانه‌كان كه...