
هه‌ندێ سه‌رنج ده‌رباره‌ى پێشنیارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێمن میرانی* كه‌ناڵى سه‌ته‌لایتى نالیا له كۆتایى مانگى ئادار هه‌واڵێكى بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى گوایه سه‌رۆكى هه‌رێم داواى كردووه دوو ساڵ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى درێژ بكرێته‌وه، یه‌كسه‌ره به‌رێز وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌واڵه‌كه‌ى به درۆ خسته‌وه و به بێ بنه‌ماى وه‌سف كرد. ئێستاش باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و وه‌فده‌ى پارتى و یه‌كێتى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانى هێزه‌كانى ئۆپۆزیسی ۆنیان كردووه. به دروستى دیار نیه كه داواكه‌ى دوو هێزه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات به چ جۆرێكه و ئه‌و هۆكارانه چین كه ئه‌وان بۆ داوایه‌كى له‌م جۆره ده‌یخه‌نه روو، له گه‌ڵ ئه‌و نادیاریه‌دا داوایه‌كى له‌م جۆره جێى تێڕامانه و ده‌بێ قسه‌ى زۆرى له باره‌وه بكرێ، چونكه به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دوو ده‌وره‌یه له‌و پۆسته‌دایه و جارى دووه‌م راسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه. من لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه به‌رێز سه‌رۆكى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوو سه‌ر...